كۆمه‌ڵێك له لاوانی خوازیاری كار له بێهبه‌هان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی سه‌رماوه، له ناڕه‌زایه‌تیی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكار له ناو لاوانی ئه‌مشاره، له به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی بیدبۆله‌ندی ٢ كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لاوانی ناڕازیی به نیشانه‌ی ئێعتڕاز له‌ئاست بێكاری و نه‌بوونی هه‌لی كار له‌مشاره ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێكهێنانی هه‌لی كار له‌م ناوچه‌یه بوون. ده‌شڵێن: له‌م دواییانه‌دا له پارسی جنووبی له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی كرێكاری مه‌حه‌للی ڕاگه‌یه‌ندراوێك ده‌ركراوه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك به‌م ئاڕاسته‌یه سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی لاوانی بێكار له‌مشاره هه‌ڵنه‌گیراوه.