سه‌دان كۆچبه‌ری هێندوراسی، ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی به‌فرانبار، پاش تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ پۆلیسی گواتمالا، بۆ جارێكی دیكه له گه‌وره‌ڕێی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی پۆلیسی گواتمالا له جه‌ره‌یانی تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ كۆچبه‌ران، كه له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ده‌ستیپێكرد،له باتۆم و گازی فرمێسك ڕێژ كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه. به‌رپرسانی ناوچه‌كه ڕایانگه‌یاندووه كه له ڕۆژی هه‌ینییه‌وه هه‌تا ئێستا نزیك به ٩ هه‌زار كه‌س كه له ناویاندا منداڵانیش ده‌بیندرێن، به ئامانجی گه‌یشتن به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، خاكی هێندۆراسیان به‌جێ هێشتووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، حه‌ره‌كه‌تی ئه‌م كاروانه ته‌نیا چه‌ند ڕۆژ به‌ر‌له ده‌ستپێكی ده‌وره‌ی سه‌رۆك كۆماری جۆو بایدێن له ئه‌مریكا ده‌ستی پێكردووه و سه‌ره‌نجی میدیاكانی به‌ره‌و خۆی ڕاكێشاوه.