چووسهسهرهوهی خێرای ڕێژه‌ی تووش بوون به كۆویدی ١٩ و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری قوربانییانی ئه‌م نه‌خۆشییه له ئێران به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا، زۆرێك له بنه‌ماڵه‌كانی جه‌رگ سووتاو كردووه. به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئامارگهلێكی بێ وێنه‌یان له ڕێژه‌ی ته‌ڵه‌فاتی ئینسانیی ئه‌م نه‌خۆشییه بڵاو كردووه‌ته‌وه. ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سیما سادات لاری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بێهداشت و ده‌رمان ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ژماره‌ی تووش بووان به نه‌خۆشیی كۆویدی ١٩، سنووری ١٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه و له ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژی ڕابردوودا ٤٥٨ كه‌س به‌هۆی ویرووسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه. كه‌وابوو هه‌تا ئێستا، ٣٨ هه‌زار و ٧٤٩ كه‌س به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه گیانیان به‌خت كردووه و ژماره‌ی گشت تووش بووانیش، له ٦٩٤ هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕیوه. به‌ڵام له‌و جێگه‌وه كه ته‌نانه‌ت خودی به‌رپرسانی ڕژیم دانیان به ناڕاست بوونی ئاماره‌كان داوه و سه‌رچاوه سه‌ربه‌خۆكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئاماره‌كانی ڕژیم، سێ تا چوار به‌رابه‌ر له ئاماری واقعی كه‌مترن، ڕێژه‌ی مه‌رگی ڕۆژانه‌ی كۆرۆنا له ئێران، پتر له دوو هه‌زار كه‌س به‌رئاورد ده‌كرێ. سه‌رۆكی شۆرای شاری تاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هۆشداری دا كه ئاستی ته‌ڵه‌فات له‌مشاره، له هیچ شارێكی دیكه‌ی جیهاندا، وێنه‌ی نه‌بووه.
لێكۆڵینه‌وه‌كان نیشانیان داوه كه توانای گیرۆیی ئه‌م ویرووسه له ئێران ٩ به‌رابه‌ر زیادی كردووه، كه‌وابوو ده‌توانین بڵێین كه نه‌خۆشیی كۆرۆنا له هه‌موو ئۆستانه‌كانی ئێران به‌ڕاستی بووه‌ته كاره‌ساتێكی مرۆیی. تا جێگایه‌ك كه به‌رپرسانی ڕژیمی ئیسلامی، له ئاسته جۆراوجۆره‌كاندا، داماوی و بێ توانایی خۆیان ڕاگه‌یاندووه و هیچ بهرپرسایهتیهكیان وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه و ته‌نیا به دانی هۆشدار و تۆمه‌تبار كردنی یه‌كتر به هاوكاری نه‌كردن، كهفایهت ده‌كه‌ن. پانتایی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، بوو به‌هۆی ئه‌وه‌یكه سه‌رۆكی ٦٥ زانكۆ و فێرگه‌ی علوومی پزیشكی له ئێران، له نامه‌یه‌كی سهرئاواڵهدا بۆ وه‌زیری بێهداشتی ڕژیم، نیگه‌رانیی خۆیان له ئاست كه‌مته‌رخه‌میی به‌رپرسان نیسبه‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه ده‌ربڕن و خوازیاری هاوئاهه‌نگی و هه‌وڵی جیدیی ڕژیم بن. نامه‌ی ئه‌م ٦٥ كه‌سه به سه‌عیدی نه‌مه‌كی، له‌حاڵێكدایه كه خودی وه‌زیری بێهداشتی ڕژیمیش ئیختیارێكی زۆری نییه و له ده‌خاڵه‌تی باقیی ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات له كاروباری وهزارهتخانهكهیدا ناڕازییه و ڕایگه‌یاندووه كه له‌م وه‌زعه‌دا هیچ كارێكی له‌ده‌ست نایه. ئه‌و هه‌روه‌ها وتوویه‌تی كه: “ئه‌گه‌ر قه‌رار بێت ڕۆژێك بێ توانایی له به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌م په‌تایه، به حیسابی ئێمه بنووسن، زارم ده‌كه‌مه‌وه و هه‌مووی ئاشكرا ده‌كه‌م كه كێ خه‌ریكی چی بووه”. وته‌كانی سه‌عید نه‌مه‌كی وه‌ك یه‌كێك له كارگێڕانی درۆزنی ڕژیم، له‌حاڵێكدایه كه ناوبراو پێشتر “پێشنیاری عاقڵانه‌ی ڕێبه‌ری فه‌رزانه”ی به سپای پاسداران، به‌خاتری پێكهێنانی به‌ناو “ستادی میللی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆرۆنا” و “بڕیاری ژیرانه‌ی سه‌رۆك كۆمار” بۆ دامه‌زراندی بنكه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی په‌سندكراوه‌كانی ئه‌م ستاده‌ی، ستایش كردبوو.
له باروودۆخێكدا كه ڕۆژانه هه‌زاران كه‌س له ئێران گیرووده‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن و ده‌بنه قوربانی، هه‌وڵی نومایشیی به‌رپرسانی ڕژیمی جه‌هل و سه‌ركوتی ئیسلامی، ته‌نیا له دامه‌زراندنی ناوه‌ند و ستادی فهرمایشیدا خۆلاسه بووه‌ته‌وه و نه ته‌نیا كارێكیان بۆ به‌رگری و هێنانه‌خواره‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووش بوون و مه‌رگی ئه‌م نه‌خۆشییه له‌ده‌ست نایه، به‌ڵكوو هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا باروودۆخی ئێستا بكه‌نه ده‌رفه‌تێك بۆ دزی و گه‌نده‌ڵی ماڵیی زیاتر.
به‌ڵام بۆچی ئاماری تووش بووان و قوربانییانی كۆرۆنا له ماوه‌ی دوو سێ مانگی ڕابردوودا وه‌ها پانتاییه‌كی مه‌ترسیداری به‌خۆی گرتووه؟ وڵامی ئه‌م پرسیاره پێویسته له سیاسه‌ت و كرده‌وه‌ی ڕژیمی ئیسلامی‌دا بدۆزینه‌وه. له لایه‌كه‌وه قه‌یرانی ئابووری و گه‌نده‌ڵی و دزیی ناوه‌نده‌كانی سه‌ربه ده‌سه‌ڵات، كۆماری ئیسلامیی به‌جۆرێك زه‌وینگیر كردووه كه له به‌رامبه‌ر قه‌یرانی كۆرۆنادا داماو و بێ توانایه. هه‌وڵی نومایشیی ڕژیم له‌م بواره‌شدا، به‌وته‌ی سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی بێهداشتی مه‌جلیسی ئیسلامی، زیاتر وه‌ك گاڵته‌یه‌ك ده‌چێ تا هه‌وڵێكی جیدی. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، له‌و جێگه‌وه كه یه‌كێك له پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی له‌سه‌ر بنه‌مای فریو و كۆنه‌په‌رستی و خورافه دامه‌زراوه، به‌رپرسانی باڵای ئه‌م ڕژیمه بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ده‌زانن، كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك مه‌ترسیداره و ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م ویرووسه كوشنده‌یه، له ته‌بلیغ و هه‌وڵ بۆ وه‌ڕێخستنی ڕێوڕه‌سمی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئایینی، كۆتا نایه‌ن. حه‌سه‌ن ڕووحانیی ساخته‌چی، سه‌ره‌ڕای هۆشداره‌كانی به‌رپرسانی ته‌ندرووستی، له‌ژێر ناوی ئه‌وه‌یكه عه‌زاداریی موحه‌ڕه‌م ده‌بێ شكۆداڕ به‌ڕێوه بچێ، چرای سه‌وزی بۆ وهڕێكهوتنی ده‌سته‌كانی سینه‌زه‌نی و كۆبوونه‌ویه عه‌زاداریی، له مانگی موحه‌ڕه‌م و سه‌فردا، هه‌ڵكردووه. له هه‌وڵێكی كۆنه‌په‌رستانه‌ی دیكه‌دا، ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه شاری مه‌شهه‌د له‌حاڵه‌تی سووری كۆرۆناییدا به‌سه‌ر ده‌بات، ڕێوڕه‌سمێكی كۆنه‌په‌رستانه‌ی دیكه له‌ژێرناوی “جێژنی به‌یعه‌ت له‌گه‌ڵ ئیمامی زه‌مان” به به‌شداریی پتر له هه‌زار كه‌س، له‌مشاره به‌ڕێوه‌چوو. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیمیش، پێكهێنانی كۆبوونه‌وه‌ی له وه‌ها باروودۆخێكدا حهنایهت وسف كرد. له هه‌وڵێكی دژه مرۆیی دیكه‌دا، له ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ساڵڕۆژی داگیركردنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا، سه‌ره‌ڕای دژایه‌تیی ستادی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆرۆنا و وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم، له‌سه‌ر بانگهێشتی “سازمانی ته‌بلیغاتی ئیسلامی“، چه‌ندین ڕێوڕه‌سمی دیكه له مه‌شهه‌د و تاران و چه‌ند شارێكی دیكه به‌ڕێوه‌چوو. وه‌زاره‌تی بێهداشت دانی به‌وه دانا كه ئاماری گیان به‌خت كردووان له‌م ڕۆژانه‌دا، “ناخ هه‌ژێن” بووه. سه‌رۆكی سازمانی نیزامی پزیشكیی مه‌شهه‌د له‌م باره‌یه‌وه وتی: “له حاڵێكدا كه پزیشكان و په‌رستاران به قیمه‌تی گیانی خۆیان خزمه‌ت به نه‌خۆشانی كۆرۆنایی ده‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌مجۆره به‌رنامانه، ڕێك وه‌ك ئه‌وه وایه كه تیری خڵاس له جه‌سته‌ی ماندووی كادری پزیشكی و ده‌رمانی بدرێت “.
ئه‌م نموونانه‌ی كه باسیان لێكرا، له زومره‌ی ئه‌و كرده‌وانه‌ن كه له‌م قۆناغه‌دا بوونه‌ته هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی خێرای ڕێژه‌ی قوربانییانی كۆرۆنا له ئێران. به‌ڵام وه‌ها كاره‌ساتێك كه ده‌بێته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی سه‌دان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ئێران، نه ته‌نیا ڕێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی ناڕه‌نجێنێ، به‌ڵكوو بۆ مافیای سه‌ره‌كیی ده‌سه‌ڵات، ده‌رفه‌تێكی دیكه‌ش ده‌خوڵقێنێ كه له‌ڕێگه‌ی دزی و ڕانت‌خۆری و به‌كارهێنانی ئیمكاناتی خه‌ڵك، سه‌روه‌ت و دارایی خۆیان زیاتر بكه‌ن. بێگومان، وه‌ها ڕژیمێكی گه‌نده‌ڵ و دژه مرۆیی و بێ كهفایهت، پێویسته به هێزی یه‌كگرتوو و ڕێكخراوی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری هه‌ژار و سته‌ملێكراو، بۆ هه‌تا هه‌تایه بخرێته زبڵدانی مێژووه‌وه.