هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری “ڕه‌ئیسی” سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی بۆ ئۆستانی لۆڕستان، ڕۆژی هه‌ینی كۆمه‌ڵێك له كه‌شاوه‌رزان و دانیشتووانی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری “خۆڕه‌ئاباد” له‌به‌رده‌م ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی گونده‌كانی “عه‌باس ئاباد”، “شه‌هبازئاباد” و “به‌رگ نه‌جه‌ف”ی سه‌ر به شارستانی “خۆڕه‌م ئاباد” به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌و شاره و به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری دابین كردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی سالم بۆ دانیشتووانی ئه‌و شاره و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری بوون و خوازیاری كۆتایی هێنان به گواستنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و ئۆستانه بۆ ناوچه‌كانی دیكه بوون.
