کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

كۆبوونه‌وه‌ی كه‌شاوه‌رزانی شاری كه‌رخه‌

تجمع کشاورزان بخش شاوور شهرستان کرخه1

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ٢٠ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ كه‌شاوه‌رزانی به‌شی “شاوه‌ر”ی شارستانی كه‌رخه‌، بۆ گه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.

به‌ وته‌ی جووتیارانی ناڕازی له‌ لایه‌ن ئیداره‌كانی ئاو و  كاره‌با له‌ ژێر گۆشاردان و ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ش له‌ ناڕەزایەتی بە قه‌ده‌غه‌ کردنی كێڵانی هاوینانه‌ و قه‌تع كردنی كاناڵی ئاوی “ته‌ریفی”، به‌ڕێوه‌چووه‌. به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی ئاو، نۆژه‌ن نه‌كردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ و شێوازی كه‌شاوه‌رزی، به‌ربه‌ست بۆ كیڵانی هه‌میشه‌یی و فه‌سڵی له‌ هۆكاره‌كانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیانه‌ن.