به‌دوای بانگه‌وازی ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراو و كۆروكۆمه‌ڵه كرێكارییه‌كان، خانه‌نشین كراوان و خوێندكاران به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ڕێكه‌وتی ٢٥ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی خانه‌نشین كرا‌و و كارمه‌ندانی شاغڵی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له شاره‌كانی ئێران، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی خانه‌نشین كرا‌و و كارمه‌ندانی شاغڵی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له شاره‌كانی، تاران، ئیسفه‌هان، ئازه‌ربایجانی شه‌رقی و غه‌ربی، مه‌شهه‌د، شیراز و ئه‌راك، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان و په‌رداخت كردنی حقووقه دواخراوه‌كانیان بوون. ناڕازییان وێڕای ئێعتڕاز به بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانیان، له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد به ناوه‌ڕۆكی “كۆتایی به خسووسی كردن بێنن”، “كرێكاری زیندانی ده‌بێ ئازاد بكرێ” و هه‌روه‌ها به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی، پشتیوانیان له مانگرتنی كرێكارنی هه‌فت ته‌په كرد. شایانی باسه، له شاری تاران هێزه ئه‌منییه‌كان به ئاماده‌بوون له به‌رامبه‌ر سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، به‌نیازبوون پێش به به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بگرن.