كرێكاران و خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، له گه‌ڵ هاتنی ساڵرۆژی ته‌ئمیینی ئیجتیماعی، له خانه‌ی كرێكاری تاران ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به‌شداربووان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان بوون. داخوازییه سه‌ركییه‌كانی خانه‌نشینكراوان بریتین له: بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حقووق به پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌ڕێوه‌بردنی یاسای هاوسانسازی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ژماره ی٩٦ ته‌ئمیین ئیجتیماعی، چاكسازی له پڕۆسه‌ی بیمهنامهی ته‌كمیلی، هه‌روه‌ها په‌رداختی حقووق و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان.