كۆمه‌ڵێك له كرێكاران وخانه‌شنینكراوانی شاری تاران، ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵرۆژی په‌سه‌ندكردنی یاسای كار، ناڕه‌زاریه‌تی خۆیان له ئاست گه‌ڵاڵه‌ی نوێنه‌رانی مه‌جلیس بۆ “دیاری كردنی حه‌قده‌ستی ڕێككه‌وتوو” له نێوان خاوه‌نكار و كرێكار ده‌ربڕی و له ناوه‌ندی خانه‌ی كرێكاری تاران كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌و هۆشدارییان دا كه ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه په‌سه‌ند بكرێت، له به‌رانبه‌ر ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی مه‌جلیس له سه‌رانسه‌ری وڵات كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن. به وته‌ی كرێكاران، په‌سه‌ندكردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه پێشێل كردنی مافی كرێكارانه و پرسیارێكیان ئاراسته‌ی نوێنه‌رانی مه‌جلیس كرد كه: ئێوه نوێنه‌ری خه‌ڵكن و ده‌بێ داكۆكی له‌سه‌ر مافی كرێكاران به‌كه‌ن یان نوێنه‌ری سه‌رمایه‌دارانن كه مافی كرێكاران پێشێل ده‌كه‌ن؟