ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی كرمان، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌ستی ٣ مانگه‌یان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه به‌هۆی نه‌درانی حه‌قده‌ست و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به گرانی و كێشه‌ی بژێوییان، له باروودۆخێكی ناله‌باردا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ڕاشیانه‌گه‌یاندووه كه سه‌ره‌ڕای نه‌درانی حه‌قده‌ستی چه‌ندین مانگه‌یان، هه‌تا ئێستا جێژنانه‌شیان پێنه‌دراوه. هه‌روها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه ئه‌گه‌ر هه‌تا ساڵی نوێ خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، ده‌ست له كار ده‌كێشنه‌وه و مان ده‌گرن.