كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی جنووبی شه‌رقی زاهدان، ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی مانگی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت ده‌ستیان له كار كێشاوه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی زاهدان به بێ دابین كردنی هیچ جۆره ئیمكاناتێكی ڕیفاهی له خراپترین دۆخی ئاو و هه‌وادا كار ده‌كه‌ن. پاراستن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی ئاسنی وڵات له پیشه سه‌خت و زیانباره‌كانه به‌ڵام ٢٧٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده له كه‌مترین مافه‌كانیان بێبه‌شن و حه‌قده‌سته‌كانیانیش سه‌روه‌خت په‌رداخت ناكرێت
