كرێكارانی ڕێگا و شارسازی دامغان له ئوستانی سمنان، ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
ژماره‌ی ئه‌م كرێكارانه كه لانیكه‌م ١٠٠ كه‌س ده‌بێ و به شێوه‌ی قه‌راردادی و له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ڕێگاسازی ئوستانی سمنان كار ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن: له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكاران به كۆبوونه‌وه خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان بوون.