ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕێگای ئاسن لۆرستان له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌ره‌نج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای داخرانی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، ته‌نانه‌ت حه‌قی بیمه‌ی مانگه‌ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٦، خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ٩٧ و گوڵانی ساڵی ٩٨یان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه پاشان له كۆبوونه‌وه له وێستگه‌ی “كشوه‌ر” له یه‌كێك له گونده‌كانی سه‌ر به “ته‌خش پاپی” سه‌ر به شارستانی خۆڕه‌م ئاباد له ئۆستانی لۆرستان، له‌ئاست پچڕانی ئاو و په‌یگیری نه‌كردنی به‌رپرسان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.