كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕێكخراوی پاشماوه‌كانی شاره‌داریی تاران، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌دایی تاران ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی كه زیاتر له پێنج مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه: شاره‌دار به بیانووی ئه‌وه‌یكه ئه‌وان لایه‌نی قه‌رارداد له‌گه‌ڵ شیركه‌تێكی په‌یمانكاری بوون كه پێشتر له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان كاری ده‌كرد، پێیانی ڕاگه‌یاندووه كه په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان پێوه‌ندی به شاره‌دارییه‌وه نییه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردوون كه ئه‌گه‌ر درێژه به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بده‌ن، له‌سه‌ر كار ده‌ریان ده‌كات.