ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ ١٤٠مین ساڵوه‌گه‌ڕی دانیشتنی ئاشكرای شوڕای شاری ته‌ورێز، كرێكارانی ڕێكخراوی كلتوری، كۆمه‌ڵایه‌تیی و وه‌رزشی شاره‌داریی ته‌ورێز به كۆبوونه‌وه له شوێنی ئه‌م دانیشتنه، له‌ئاست بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، یه‌كێك له ناڕازییان وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه ئه‌م كرێكارانه به‌شێك له كارمه‌ندانی ڕێكخراوی وه‌رزشی شاره‌داریی ته‌ورێزن و قهراردادهكانیشیان داخڵییه، ڕایگه‌یاندووه كه نزیكه‌ی پێنج مانگه له‌م سازمانه‌دا كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، هیچكامیشیان بیمه‌ی بێكاری نه‌كراون.