كرێكارانی ڕێستوورانی ئاپارتمانه‌كانی پارس ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٢ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شارستانی جه‌م له ئۆستانی بووشێهر ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، ٩٠ كه‌س له كرێكاران له‌سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌وه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌كار بێكار كراون و نه‌ته‌نیا حقووقه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه، به‌ڵكوو بۆ وه‌رگرتنی بیمه‌ی بێكاریش له لایه‌ن شیركه‌ت و ئیداره‌ی كار، هیچ هه‌نگاوێك به‌م ئاڕاسته‌یه هه‌ڵنه‌گیراوه. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه قه‌رارداده‌كانیان حه‌جمییه و په‌یمانكار ئیدیعای كردووه كه له‌كاتی ته‌عتیل بوونی ڕێستووران، له لایه‌ن كارفه‌رماوه هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنادرێ و په‌رداختی حقووقی كرێكاران ئیمكانی نییه.