ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ڕۆژمزدی زاهێدان به ئامانجی وه‌دی هاتنی خواسته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ته‌ئمینی ئیجتماعی ئه‌مشاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕۆژمزدی زاهێدان، له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی نووسراوه و به‌نێر، به ناوه‌رۆكی “هاواری كرێكارانی برسی”، “شۆرشی هه‌ژاران” و “بێكارین”، له ئاست چوونه‌سه‌روه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری، سابت نه‌بوونی پیشه و حه‌قی بیمه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی مانگی ڕێبه‌ندانیش، كرێكارانی ڕۆژمزدی بیناسازیی زاهێدان، له شوێنی كاره‌كه‌یان، ده‌ستیان دابووه مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی. ئه‌م كرێكارانه‌ش هۆكاری مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خۆیان، بێكاری و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی ڕاگه‌یاندبوو.