کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕۆنی نه‌باتی بێهشه‌هر

تجمع کارگران روغن نباتی بهشهر

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی ڕۆنی نه‌باتی بێهشه‌هر، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١ی خه‌رمانان به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌ جاده‌ی كۆنی كه‌ره‌ج، خوازیاری به‌ستنی قه‌راردادی ڕاسته‌وخۆ و نه‌مانی شیركه‌ته‌ په‌یمانكارییه‌كان بوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی شیركه‌تی سه‌نعه‌تی لادن ڕایانگه‌یاندووه‌، سه‌ره‌ڕای خواستی نه‌مانی شیركه‌ته‌ په‌یمانكارییه‌كان له‌م كارخانه‌یه‌ كه‌ گرینگترین خواستییانه‌، ده‌ڵێن: له‌ئاست بارودۆخی كاریان، په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان ناڕازیین. ده‌شڵێن: له‌ ماوه‌ی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا، ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌نێوان شیركه‌ته‌ په‌یمانكارییه‌كان ده‌ستاوده‌ست كراوه‌ و به‌م هۆیه‌وه‌ بارودۆخی كاریان ناسه‌قامگیره‌ و له‌ئاست ئه‌م وه‌زعه‌ ناڕازیین. كرێكارانی ناڕازیی ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ شیركه‌ته‌ په‌یمانكارییه‌كان بڕه‌ پاره‌یه‌ك كه‌ له‌بابه‌ت هه‌زینه‌ی حه‌قده‌ست، بیمه‌ی و مه‌زایای كرێكاران له‌ كارفه‌رما وه‌رده‌گرن، به‌ شێوه‌ی نیوه‌ په‌رداختی ده‌كه‌ن و له‌م پاره‌یه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م به‌ كرێكاران ده‌درێت.