به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی ڕۆژمۆزدی كارخانه‌ی ڕوونی “ئویلا” له شاری تاكستان سه‌ر به ئوستانی قه‌زوین، به كۆبوونه‌وه خوازیاری یه‌كلا بوونه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كانیان بوون.
یه‌كێك له‌م كرێكارانه ڕایگه‌یاندووه، كه لانیكه‌م ٤٠ كرێكاری ڕۆژ مۆزدی هه‌ن كه ساڵیانه له ژێر چاودێری په‌یمانكار به شێوه‌ی ڕۆژمۆزد له‌م كارخانه‌یه كار ده‌كه‌ن كه ئه‌مه بووه‌ته هۆی ئه‌وه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منییه‌تی كارییان به‌ڕه‌وڕوو ببنه‌وه. كرێكاران خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گڵاڵه‌ی كاری به شێوه‌ی ڕه‌سمی بوون.