كۆمه‌ڵێكه له كرێكارانی پێترۆشیمی گه‌چساران، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی گه‌ڵارێزان، وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕه‌چاو نه‌كرانی ڕێكاره بێهداشتییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا له‌م شیركه‌ته، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده له كه‌مترین ئیمكاناتی بێهداشتی به‌هره‌مه‌ندن و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه سه‌رجه‌م كرێكاره‌كان ، ڕۆژانه دوو جار به مه‌به‌ستی تۆمار كردنی ناویان له سیستمێك كه‌ڵك وه‌رده‌گرن كه ده‌ستی پێوه‌ده‌ده‌ن. هاوكات ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شیركه‌تی پێترۆشیمی گه‌چساران ڕایانگه‌یاندووه: ئه‌م شیركه‌ته بووه‌ته یه‌كێك له كانگاكانی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی هیچ چاودێرییه‌كان به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌وه نییه و له‌ئاست ئه‌م ته‌وه‌ره هه‌روا كه‌مته‌رخه‌من.