كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پێترۆشیمی ورمێ ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به تووشبونی چه‌ند كه‌س له هاوكاره‌كانیان به ویرووسی كۆرۆنا و سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به‌ئاست ته‌ندرووستی كرێكاران، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاندووه: كاربه‌ده‌ستانی پێترۆشیمی ورمێ به بێ ڕه‌چاو كردنی ڕێنمایی بێهداشتی، كرێكاره‌كانیان له ڕۆژانی ته‌عتیلی واحێدهكان هێناوه‌ته‌وه سه‌ر كار و له‌ئه‌نجامیدا، ٣٧ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده به ویرووسی كۆرۆنا تووشبون. ئه‌م كرێكارانه هه‌روه‌ها له‌ئاست بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م پێترۆشیمییه نیگه‌رانیان ده‌ربڕیوه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پێترۆشیمی ورمێ، ڕایگه‌یاندووه كه هیچ زانیارییه‌كی سه‌باره‌ت به ئاماری تووشبوان نییه و له هه‌مان كاتدا، دیفاعی له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م كرێكارانه بۆ سه‌ر كار كردووه.