رۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی رێبه‌ندان،كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پیترۆشیمی بافت له به‌نده‌ری ماهشههر، له ناره‌زایه‌تیی به سه‌ره‌نج نه‌دان به داخوازییه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شیركه‌ته، ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی.
كرێكارانی نارازی كۆی گشتی خواسته‌كانیان یه شێوه راگه‌یاندووه: لابردنی نابه‌رابه‌ری له په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، ئیجرای كاملی ته‌رحی ریزبه‌ندی پیشه‌كان، پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگووزاری ریفاهی و بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌ییان. كرێكارانی نارازی له‌م كۆبۆنه‌وه‌یه هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند: كرێكارانی پیترۆشیمی بافت، له لایه‌ن بهرێهبهرانی ئه‌م شیركه‌ته‌وه مه‌جبوور به ئیمزای بهڵێننامههاییهك بوون كه به ته‌واوی مافه‌كانیان پێشێل ده‌كات و كرێكاران وادار به یێدهنگی له ئاست ئه‌م نابرابهریانه ده‌كات.