كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ناوه‌ندی پێترۆشیمی ئیلام كه له‌م دواییانه‌دا به‌دوای ته‌واوبوونی قه‌رارداده‌كانیان بێكار كراون، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه كه له‌ئاست بێكاربوونیان ناڕازیین ده‌ڵێن: سه‌رجه‌م كرێكارانی ئه‌م به‌شه له ساڵی ٩٤وه له‌ژێر به‌رپرسایه‌تی شیركه‌تێكی په‌یمانكاری كه بۆ ئه‌نجام دانی پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت هاتبووه پێترۆشیمی ئیلام كاریان ده‌كرد، به‌ڵام به‌دوای ڕاگیرانی له‌ناكاوی ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون. ده‌شڵێن: چالاكی ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌شێوه‌ی له ناكاو بووه و ئه‌م ته‌وه‌ره گوشارێكی زۆری له بواری ده‌روونی و گوزه‌رانه‌وه خستووه‌ته سه‌ر شانیان كه چه‌ندین ساڵه له‌م ناوه‌نده كار ده‌كه‌ن.