كرێكارانی په‌یمانی كشت و سه‌نعه‌تی كاروون، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی گه‌ڵارێزان، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆرینی بارودۆخی كاریان له به‌رامبه‌ر ده‌گای چوونه‌ژووره‌وه‌ی شیركه‌ت ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان كه ژماره‌یان زیاتر له ١٠٠ كه‌س ده‌بێ، ده‌ڵێن: خوازیاری نه‌مانی شیركه‌ته پیمانكارییه‌كان و به‌ستنی قه‌راردادی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵیانن. ده‌شڵێن: زۆربه‌یان كرێكارانی په‌یمانین كه پێشینه‌ی كاری یه‌ك تا هه‌شت ساڵیان هه‌یه. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شیركه‌ت ئیدیعای كردووه كه گۆڕینی بارودۆخی كاری ئه‌وان له ئێختیاری ئه‌ودا نییه و بانكی كه‌شاوه‌رزی وه‌ك سه‌هامداری گشتی شیركه‌ت ده‌توانێ ئه‌م كاره بكات.