سه‌رله به‌یانی رۆژی شه‌ممه ٢٥ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، له ژماره‌یه‌ك له ناوچه ئابوورییه تایبه‌ته‌كان، له ناره‌زایه‌تیی به به‌رێوه نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پێشه‌كان، و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی.
كرێكارانی نارازی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رایانگه‌یاند: گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پیشه‌كانی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، قه‌رار بوو له سه‌ره‌تای مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٩٩ی هه‌تاوی، به‌رێوه‌بچێت و ببێته هۆی باشتركردنی باروودۆخی كار و زیاد كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانی پتر له ١٠٠ كرێكار، به‌ڵام هێشتا ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له ژماره‌یه‌ك له ناوچه‌كان وه‌كوو، ناوچه‌ی ئازادی ماهشه‌هر و ناوچه‌ی تاتیبه‌تی ئابووری وزه‌ی پارس، به‌رێوه نه‌چووه و به‌هۆیه‌وه خاوه‌نكاران له ژماره‌یه‌ك له ناوچه تایبه‌ته ئابوورییه‌كان، حه‌قده‌ستی كرێكاران تا ٣٠ له سه‌د، كه‌م كه‌نه‌وه.