ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانی شاره‌داریی تاران له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكاران به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای شورای شاری تاران له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا یه‌كێك له ناڕازییان ڕایگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی چه‌ندین هه‌فته‌ی ڕابردوودا چه‌ندین جار به مه‌به‌ستی پێڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ته‌وه و كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داریی به‌ڵێنی دابوو كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن ئێستا له ئه‌نجامی به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی كاربه‌ده‌ستان و كه‌مته‌رخه‌مییان جارێكی دیكه‌ت ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه و تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن.