كرێكارانی په‌یمانیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌هواز له ئۆستانی خوزستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س له كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌هواز، كرێكارانی په‌یمانین كه له لایه‌نی چه‌ند شیركه‌تی په‌یمانكارییه‌وه دامه‌زراون. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه له لایه‌ن بارودۆخی دیاریكراو كه په‌یمانكاره‌كانی به‌سه‌ریاندا سه‌پاندوون، ناڕازیین و خوازیاری چاودێری شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆ به‌سه‌ر كاركردی په‌یمانكاره‌كانن. ئه‌م كرێكارانه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به شێوه‌ی په‌یمانی له شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌هواز كار ده‌كه‌ن و له‌م ماوه‌یه‌دا كه له‌گه‌ڵ كرێكارانی شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی خوزستان تێكه‌ڵكراونه‌ته‌وه، په‌یمانكاره‌كان له په‌رداخت كردنی ته‌واوی حه‌قده‌سته‌كانیان خۆیان ده‌بوێرن.