رۆژی شه‌ممه ١٨ی ریبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی عه‌مه‌لیاتی غه‌یره سه‌نعه‌تی و خه‌ده‌ماتی سه‌نایه‌عی پێترۆشیمی به‌نده‌ری ماهشه‌هر، له ناره‌زایه‌تیی به باروودۆخی پێشه‌ییان، له به‌رامبه‌ر حه‌راسه‌تی شاره‌كی بێعسه‌تی ئه‌مشاره، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
كرێكارانی نارازی له‌م كۆبوونه‌وه دا رایانگه‌یاند: خوازیاری به‌رێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندیی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان. به پێی ئه‌م راپۆرته، بڕیاره كه له داهاتووێكی نزێك دا، نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س له پێرسۆنێلی خه‌ده‌مات و ئۆمووری وه‌رزشی پێترۆشیمی به‌نده‌ری ئیمام، تێكه‌ڵاو به پێرسۆنێلی ئه‌م شیركه‌ته بن كه هه‌ر ئه‌مه بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته.