ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی پترۆشیمی “ته‌ختی جه‌مشید”ی سه‌ر به ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری به‌نده‌ری خۆمه‌ینی، له ناڕه‌زایه‌تی به خراپی مه‌عیشه‌ت و له خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی یه‌كێك له كرێكارانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، به شوێن دوو رۆژ كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده، به‌رپرسانی پترۆشیمی به‌ڵێنیان دابوو كه به دوای ١٠ ڕۆژه‌وه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ١٠ ڕۆژ هێشتا داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه.
