کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی پایانه‌ی نه‌وتی خارك

تجمع کارگران پایانه نفت خارک

به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی پایانه‌ی نه‌وتی خارك، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.

به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان دیارده‌یه‌كی نوێ نییه‌ و له‌ ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا به‌رده‌وام روویداوه‌. كرێكاران رایانگه‌یاندووه‌: حه‌قده‌ستی هیچ به‌شێكی كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌ جگه‌ له‌ كارمه‌ندانی به‌شی حه‌راسه‌ت و ئه‌و هه‌ڵاواردنه‌‌ بۆته‌ هۆكاری ناره‌زایه‌تی.