ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ناوچه‌كانی تایبه‌تی پترۆشیمی خۆمه‌ینی و شیركه‌ته‌كانی سه‌ر به هۆڵدینگی “كه‌نداوی فارس”، له ناڕه‌زایه‌تی به نایه‌كسانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی نوێنه‌ری ئه‌و كرێكارانه، سه‌ره‌كی ترین داخوازی ئه‌وان گۆڕانی باروودۆخی پیشه‌یی كرێكارانی په‌یمانییه و خوازیاری به‌ستنی قه‌رارداد به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ شیركه‌تی دایكین. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی وه‌لانانی هه‌ڵاواردن و په‌رداختی حه‌قده‌ستی یه‌كسان به یه‌ك ئه‌ندازه بۆ ته‌واوی كرێكاران له سه‌ره‌كی ترین داواكاریهكانیانه.