کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌

كرێكارانی به‌شی كه‌ره‌سته‌ی میكانیكی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی به‌فرانبار، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ستی چه‌ند كه‌س له‌ هاوكاره‌كانیان به‌هۆی غه‌یبه‌ت، له‌ به‌رامبه‌ر بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌شی میكانیكی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، چوار كه‌س له‌ كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ به‌ ناوه‌كانی “یووسف به‌همه‌نی، حه‌مید مۆبه‌ینی، ئیبراهیم عه‌باسی مۆجزی و مه‌سعوود حه‌یوری”، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیان ده‌ستبه‌سه‌ر و دوو ڕۆژ دواتر بۆ زیندانی “فه‌جر”ی دزفول گوازترانه‌وه‌ و سه‌رئه‌نجام دوای ١٤ ڕۆژ ڕاگیران له‌ زیندانن به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ زیندان ئازاد كرابوون. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی‌، حه‌قده‌ستی مانگی هه‌شتی ئه‌و كرێكارانه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌ و له‌ فیشی حقووقه‌كه‌شیان غه‌یبه‌ت لێ دراوه‌. به‌ پێی هه‌واڵێكی دیكه‌ هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، دادگای كه‌یفه‌ری دووی شارستانی شووش سه‌باره‌ت به‌ سكاڵای كارفه‌رمای شیركه‌تی هه‌فت ته‌په‌ له‌دژی كرێكارانی ناڕازیی ئه‌م شیركه‌ته‌، بڕیاری به‌دواداچوونی قه‌زایی بۆ ئه‌م كرێكارانه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌ و به‌مجۆره‌ ئێعتڕازی كارفه‌رمای شیركه‌ت ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

تێکهەڵچوونی خەڵک و هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە جادەی نێوان سەقز- بانە

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ به‌شی بازیافتی شاره‌داری كرماشان

-

ئاگردانی به‌نێره‌كانی خامنه‌یی و سپای پاسداران له‌ شاری سنه‌

-

چالاك بوونه‌وه‌ی پدافه‌نده‌ ئاسمانییه‌كانی كرماشان و ته‌ورێز

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیان له‌ كوردستان

-

برینداربوونی كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ له‌ سنووری نه‌وسوود

-