كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆبوونه‌وه و خوازیاری ئازادی “هیراد پیربۆداغی” بوون.
كرێكارانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و ناڕۆونی چاره‌نووسی چالاكی كرێكاری “هیراد پیربۆداغی” ده‌ربڕی. له به‌شێك له‌و به‌یاننامه‌یه هاتووه: ئێمه كرێكارانی حه‌وت ته‌په، وێڕای پێ‌زانین بۆ هه‌وڵ و تێكۆشانه‌كانی “هیراد پیربۆداغی” بۆ پێداگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر مافی كرێكارانی حه‌وت ته‌په كه له ناوچه جیاجیاكانی ئێران‌دا به‌ڕێوه‌یه بردبوو، هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ دایكی ئه‌و چالاكه كرێكارییه خوازیاری ده‌ست به‌جێ ئازاد كردنی “هیراد پیربۆداغی”ین. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌و چالاكه كرێكاریه ڕۆژی ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین كرا.
