ڕۆژی هه‌ینی ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، له ١٩مین ڕۆژی مانگرتن دا كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر داخوازییه‌كانیان و له ناڕه‌زایه‌تی به گه‌ڵاڵه‌ی به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئه‌نترنت و پشتیوانی له خه‌ڵكی خووزستان، ڕپێێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، له به‌رانبه‌ر بینای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شیركه‌ت ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه و ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان له نێو بازاری شووش به‌ڕێوه‌برد. شایانی باسه كه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی خۆپێشاندانه‌كانی خووزستان، كرێكارانی حه‌وت ته‌په به‌رده‌وام پشتیوانی خۆیان له داخوازییه ڕه‌واكانی خه‌ڵكی خووزستان ڕاگه‌یاندووه. به وته‌ی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، سه‌ره‌ڕای سه‌ره‌نج نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان، كرێكاران تا گه‌یشتن به‌خواسته‌كانیان درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن.