ڕۆژی چوارشه‌ممه‌٢٢ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی قه‌راردادی كاتی نه‌وت له‌ناوچه‌ی تایبه‌تی پێترۆشیمی عه‌سه‌لوویه، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌رێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، له به‌رانبه‌ر بینای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕێكخراوی ناوچه تایبه‌ته‌كانی ئابووری، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی ناڕازی به شوێن پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر په‌روه‌نده‌ی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده، ته‌واوی په‌روه‌نده‌كان نێردراوه بۆ “شه‌ورای حه‌للی ئیختلاف” و دوجار نێردراوه بۆ شیركه‌تی به‌رپرسی حیساباتی ماڵی. ئه‌م شیركه‌ته‌ش ڕایگه‌یاندووه كه مابه‌ته‌فاوه‌تی به‌رێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی دامه‌زراندنی كرێكاران كه بۆ هه‌ر په‌روه‌نده نزیكه‌ی ٢٠٠ هه‌زار تمه‌نه ، ئه‌بی بدرێته شه‌ورای حه‌ڵڵی ئیختلاف.