ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ناوه‌نده‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ له گه‌ڕه‌كی “مه‌لاحسێنی” كرماشان، له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕووخاندنی شوێنی كاره‌كه‌یان له لایه‌ن به‌شی ئیجرایی شاره‌داریی، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له ڕێكه‌وتی ٨ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵه به‌شی ئیجرایی شاره‌داریی كرماشان به له‌ناوبردنی شوێنی كاره‌كه‌یان، زیانێكی زۆری به ده‌زگاكانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌وان گه‌یاندووه. ناڕازییان به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، خوازیاری وه‌ڵام دانه‌وه‌ی فه‌رماندار به‌م كێشه‌یه بوون.