ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی یه‌زد له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداری ئه‌م شاره كۆبوونه‌وه و خۆازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌رۆكی یه‌كییه‌تی نانه‌واخانه‌كانی یه‌زد، داخوازی كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی ئه‌م شاره‌ی، چوونه سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان ناوبردووه و وتوویه‌تی: به‌ردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران ده‌بێ به جۆرێك بێ كه له سه‌ر نرخی نان كاریگه‌ریی نه‌بێت. ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه، كه حه‌قده‌ستی كرێكارێكی نانه‌واخانه به شێوه‌ی مامناوه‌ند ١١٠هه‌زار تمه‌نه و په‌یوه‌ندی به چوونه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ی نان و هه‌روه‌ها كه‌مبوونی ئارده‌وه نیه.