كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی كرمان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌مته‌رخه‌می به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌م مه‌عده‌نه له ئاست بارودۆخی شیركه‌ت، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی كه له‌ئاست فرۆشتنی سه‌هامی ئه‌م شیركه‌ته له بورس و سپاردنی ئه‌م مه‌عده‌نه به كه‌رتی تایبه‌ت ناڕازیین، خوازیاری پێش‌گرتن به فرۆشتنی سه‌هامی ئه‌م شیركه‌ته له بورس و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ سندووقی خانه‌نشینی فوولاد بوون. سندووقی خانه‌نشینی فوولاد كه شیركه‌تی به‌ردی خه‌ڵۆزی كرمان ژێر مه‌جمووعه‌یه‌تی، به‌نیازه ئه‌م شیركه‌ته ڕاده‌ستی شیركه‌تێكی دیكه بكات و سه‌هامه‌كه‌ی له بورس دانێ بۆ فرۆش. شایانی باسه، به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و دامه‌زراندنی سه‌رجه‌م كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته له لایه‌ن سندووقی خانه‌نشینی فوولاد، له زومره‌ی خواسته‌كانی دیكه‌ی كرێكاران له‌م كۆبوونه‌وه‌یه بووه.