كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی مه‌عده‌نی ئاق ده‌ربه‌ندی سه‌ره‌خس، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٩ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی ٥ی خه‌رمانان و گیان له‌ده‌ستدانی دوو كه‌س له هاوكاره‌كانیان به‌هۆی ڕه‌چاونه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، په‌یمانكار بڕی یه‌ك مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیانی په‌رداخت كردبوو و دادستانیش به‌ڵێنی دابوو كه به بارودۆخیان ڕابگات، به‌ڵام هه‌تا ئێستا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ٨ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه، هیچ هه‌نگاوێكیش به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان هه‌ڵنه‌گیراوه.