كرێكارانی مه‌عده‌نی گۆڵ گۆهه‌ر شاری كرمان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌ممه، له ناڕه‌زایه‌تیی به دانه‌خران و قه‌ره‌نتینه نه‌بوونی كرێكاران به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویروسی كۆرۆنا له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ئه‌م كرێكارانه، كارفه‌رمای ئه‌م شیركه‌ته ته‌نیا به‌ڕێوه‌به‌ران و كارمه‌ندانی له هاتنه‌سه‌ر كار مه‌عاف كردووه. شایانی باسه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌یش سێ هه‌زار و ٥٠٠ كرێكاری مه‌عده‌نه‌كانی شاری سیرجان، هه‌ر به‌م بوونه‌وه ده‌ستیان به مانگرتن دابوو.