ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی مه‌عده‌نه‌كانی مازه‌نده‌ران ڕۆژی شه‌ممه ٩ی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌رنج نه‌دانی سازمانی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و بازه‌رگانی ڕژیم، له‌ئاست ته‌ندرووستی كرێكاران له شوێنی كار ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی كه له مه‌عده‌نه‌كانی “هه‌رستانی ئامۆل، نوور، سه‌وادكووه، ساری، چالووس، بێهشه‌هر، نێكا، گه‌لوگاه، ڕامسه‌ر، تۆنكابۆن، بابۆل و نه‌وشه‌هر كار ده‌كه‌ن له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاندووه، بارودۆخی مه‌عده‌نه‌كان به تایبه‌ت مه‌عده‌نه‌كانی به‌ردی خه‌ڵۆز كه ژماره‌یه‌ك زۆر له كرێكاران تێیدا كار ده‌كه‌ن، ناله‌باره و دڵه‌ڕاوكێی سه‌رچاوه‌گرتووه له تووشبوون به ویرووسی كۆرۆنا له ناو كرێكاراندا زۆره و له‌وه نیگه‌رانن كه ئه‌م دڵه‌ڕاوكێیه ببێته هۆی ڕوودانی ڕووداوی دڵته‌زێن.