ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شیركه‌تی مه‌شهه‌د ماڵ له به‌رامبه‌ر بانكی “ئایه‌نده”ی هه‌ڵكه‌وتوو له چوارڕای “گۆلریز”ی مه‌شهه‌د، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ناڕازیان حه‌قده‌ستی چوار مانگ و هه‌روه‌ها جێژنانه و پاداش و سه‌نه‌واته‌كانانیان هێشتا پێنه‌دراوه. ئه‌وان ده‌ڵێن نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كان له سه‌روبه‌ندنی ساڵی نوێ و به‌له‌به‌رچاوگرتنی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رده‌وامی قیمه‌ته‌كان، كێشه و گرفتی جیدی بۆ كرێكاران خوڵقاندووه. هه‌روه‌ها كرێكاران ڕاشیانگه‌یاندووه كه هه‌تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌ده‌ن.