كرێكارانی مسی سه‌رچشمه و شیركه‌تی میللیی سه‌نایعی مسی ئێران، ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، خوازیاری دیاری كردنی عادڵانه‌ی حه‌قده‌ستی ساڵی ١٤٠٠ بوون.
كرێكارانی ناڕازی وێڕای ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌یكه پێداویستیی بنه‌ماڵه كرێكارییه‌كان تا ٣٠٠ له‌سه‌د گران بووه، خوازیاری دیاری كردنی حه‌قده‌ستی عادڵانه و یاسایی بوون. شایانی باسه كرێكارانی مسی سه‌رچشمه داوایان له گشت كرێكاران كردووه كه به كه‌مپه‌ینی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ستی ساڵی ١٤٠٠ به پێی نرخی ته‌وه‌رۆم، په‌یوه‌ست بن.