كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كێشت و سه‌نعه‌تی كاروون، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و هه‌روه‌ها بیلاته‌كلیفی كاتی خانه‌نشینیان، له به‌رامبه‌ر ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كارفه‌رمای شیركه‌ت له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، چوار له‌سه‌دی حه‌قی بیمه‌ی پێوه‌ندیدار به كاره سه‌خت و زیانباه‌ركانی به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كردووه و ئه‌و كرێكارانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له خانه‌نشینی پێشوه‌خته نزیك ده‌بێته‌وه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می كارفه‌رما، ناتوانن خانه‌نشین بكرێن. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: له ئه‌نجامی په‌یگیری ئه‌م ته‌وه‌ره، كارفه‌رما له ڕۆژی ٢٩ی جۆزه‌ردانه‌وه، پێشی به چوونه‌وه‌ی یه‌كێك له هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار گرتووه. ده‌شڵێن: خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوبراو بۆ سه‌ر كارن.