کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كۆمپرێسۆرسازیی ته‌ورێز

تجمع کارگران کمپرسور سازی تبریز

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی كۆمپرێسۆرسازیی ته‌ورێز له‌ شارۆچه‌كه‌ی سه‌نعه‌تی “غه‌رامه‌لێك” له‌ ئۆستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌رمانان، به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ شوێنی كاره‌كه‌یان، خوازیاری پێكهێنانی ڕێكخراوێكی سێنفی به‌ مه‌به‌ستی په‌یگیری خواسته‌كانیان بوون.

كرێكارانی ناڕازیی كه‌ ژماره‌یان ١٣٨ كه‌س ده‌بێ، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه‌ پێكهێنانی ناوه‌ندێكی سێنفی له‌م بارودۆخه‌ نادیاره‌ی ئێستای كارخانه‌، به‌ مه‌به‌ستی په‌یگیری خواسته‌كانیان پێویسته‌. ده‌شڵێن: به‌هۆی كه‌موكۆڕی یاسایی ناتوانن له‌ سه‌رجه‌م مافه‌كانیان به‌هرمه‌ند بن. كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه‌: پێكهێنانی ئه‌م ناوه‌نده‌ ده‌بێته‌ هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌منییه‌تی كاری و پێشگرتن به‌ ده‌ركردنی كرێكاران، نه‌مانی سفته‌ و قه‌راردادی سپی ئیمزا” له‌ لایه‌ن هه‌ندێ له‌ كارفه‌رماكان.