كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی ڕۆنی نه‌باتی جیهان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاریان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، چالاكیی ئه‌م كارخانه‌یه له‌حاڵێكدا هه‌روا به‌رده‌وامه و هه‌تا ئێستا حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه ٨٠ كه‌س له‌م كارخانه‌یه كار ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن: هه‌ر چه‌ند مانگ جارێك كرێكارانی به پێشینه به بیانووی ته‌واو بوونی ماوه‌ی قه‌رارداده‌كانیان له‌سه‌ر كار ده‌ر ده‌كرێن و كرێكاری دیكه جێگره‌وه‌یان ده‌كرێت. ده‌شڵێن: بێكاربوونی ناوه ناوه‌ی كرێكارانی به پێشینه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هه‌ندێ داخوازی پێوه‌ندیدار له‌وانه، دواخرانی حه‌قده‌ست و سه‌نه‌واتی ساڵه‌كانی نێوان ٩٣ تا ٩٧ كه په‌روه‌نده‌كه‌ی له ئیداره‌ی كاری زه‌نجان هه‌روا كراوه‌یه.