كرێكارانی بێكار كراوی كارخانه‌ی “ڕه‌نگین نه‌خ”ی سمنان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی به‌فرانبار به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره، خوازیاری په‌رداخت كردنی مۆتاڵباته‌كانیان بوون.
كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: له ساڵی ٩٢وه كه ئه‌م كارخانه‌یه ته‌عتیل كراوه، هه‌تا ئێستا حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان ٥٠ كه‌س ده‌بێ ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٧ ساڵ به‌سه‌ر داخرانی كارخانه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا سه‌نه‌واتی كۆتایی كار، مه‌زایا و مۆتاڵباته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. ناڕازییان ده‌شڵێن: به‌دوای وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی كارفه‌رما هه‌موویان به شێوه‌ی جیاجیا سكاڵایان بردووه‌ته ئیداره‌ی كار و ئه‌م ئیداره‌یه حوكمێكی سه‌باره‌ت به په‌رداخت مۆتاڵباته‌كانیان ده‌ركردووه، به‌ڵام كارفه‌رمای شیركه‌ت له عه‌مه‌ل كردن به‌م حوكمه خۆی بواردووه و ئه‌م په‌روه‌نده‌یه به‌مه‌به‌ستی پێڕاگه‌یشتن ناردراوه بۆ ناوه‌ندی قه‌زایی.