كرێكارانی كارخانه‌ی “پارس پۆڵای یاران” له شارستانی نائین، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تیی به بێكاربوونیان و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی كه خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیانن، ده‌ڵێن: له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ، وه‌زاره‌ت سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تیجاره‌ت سه‌همییه‌ی ١٥٠ هه‌زار تۆنی ئه‌م كارخانه‌یه‌ی بۆ دابین كردنی “آهن اسفنجی” دیاری كردووه، به‌ڵام ئه‌م سه‌همییه‌یه هه‌تا ئێستا به كارخانه‌ی پارس پۆڵا نه‌دراوه و هێڵی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كارخانه‌یه له یه‌كه‌م مانگی وه‌رزی زستان ڕاگیراوه و سه‌رجه‌م كرێكاره‌كانی بێكار كراون. ده‌شڵێن: ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه هه‌ركام له‌م كرێكارانه چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه كه په‌رداخت نه‌كراوه.