كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی وه‌به‌رهێنانی چینی ته‌قدیس له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی گوناباد، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی بڕی چوار مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
شایانی باسه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا و به‌دوای ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره، سێ كۆبوونه‌وه به ئاماده‌بوونی فه‌رمانداری گوناباد، سه‌رۆكی ئیداره‌ی ئیتلاعات، فه‌رمانده‌ی سپا، فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتزامی و ئیداره‌ی كار، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كرێكاران به‌ڕێوه‌چووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچكام له كێشه‌كانی كرێكاران چاره‌سه‌ر نه‌كراوه. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وانه پێشیان به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری كرێكاران له‌م دانیشتنانه گرتووه و هه‌ر سێ كۆبوونه‌وه‌كه به بێ نوێنه‌ری كرێكاران به‌ڕێوه‌چووه.