كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی فوولادی زاگرۆس، ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی ناڕازییان، شیركه‌تی فوولادی زاگرۆس گه‌لاوێژی ساڵی ٩١ به بیانووی نوێژنكردنه‌وه چالاكییه‌كانی ڕاگیرا و تا ساڵی ٩٢ ٨٠ له‌سه‌دی ئه‌م پڕۆژه‌یه ئه‌نجام درا. به‌ڵام له‌م هه‌مان ساڵدا، ٤٩ له‌سه‌دی سه‌هامی شیركه‌تی “ئیمیدۆر” به جێگه‌ی قه‌رزه‌كانی به سازمانی ته‌ئیمنی ئیجتماعی و خانه‌نشین كراوانی فوولاد سپێردرا. شایانی باسه، ئه‌م سازمانانه ئاماده نه‌بوون كه له‌گه‌ڵ ئه‌م شیركه‌ته هاوكاری بكه‌ن، هه‌ر بۆیه ده‌ستیان كردووه به ده‌ركردنی به كۆمه‌ڵی كرێكاران. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، به‌دوای ناڕه‌زایه‌تیی و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران، حوكمی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار ده‌ركراوه و سه‌رئه‌نجام له ڕێكه‌وتی ٢٦ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٢، سه‌هامداران ئه‌م شیركه‌تیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و سه‌رجه‌م كرێكاران به‌دوای چه‌ندین مانگ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی، خۆیان به بیمه‌ی بێكاری ناساندووه.