كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه سیمانه‌كانی لووشان، سیمانی خاكسته‌ری نه‌یریز و سیمانی سێپێهر له ئۆستانی فارس، له ناره‌زایه‌تیی به داخستنی كارخانه و بێكاركردنیان، رۆژی دووشه‌ممه ١٣ی رێبه‌ندان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی.
كرێكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له شوێنی كاره‌كانیان، خوازیاری وه‌كارخستنه‌وه‌ی دووباره‌ی كارخانه و زه‌مانه‌ت كردنی ئه‌منییه‌تی پیشه‌ییان بوون. شایانی باسه، كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می كارخانه سیمانه‌كان له مانگه‌كانی رابردوودا، بووه‌ته هۆی بێكاریی سه‌دان كرێكار. هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ده‌بیری ئه‌نجوومه‌نی پیشه‌یی خاوه‌نكارانی سه‌نعه‌تی سیمان رایگه‌یاندووه كه زۆربه‌ی كارخانه‌كان یان به ته‌واوی له كاركه‌وتوون و یان نیوه داخراون و به‌هۆیه‌وه ده‌یان هه‌زار كرێكار له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی بێكار بوون دان.